لە پارێزگای سیستان و بەلوچستانی وڵاتی ئێران بەهۆی هەڵسانی لافاو ١٠ کەس گیانیان لە دەست دا.
بارانی بەخۆڕ و بای توند کە لە ئیمارات و عومان کاریگەری بوو بووە هۆی هەڵسانی لافاو لە ئێران.
لە پارێزگای سیستان و بەلوچستانی وڵاتی ئێران لە کەناری ئاوەکانی کەنداوی فارس لافاو هەڵسا.
ئاژانسی سروشتی سیستان و بەلوچستان هۆشداری دایەوە کە بەهۆی هەڵسانی لافاو ئەگەری گەشتنی تیمساحەکان بە نیشتەجێگاکان هەیە و داوا لە هاوڵاتیان کرد کە لە ناوچەکانی ئەگەری بوونی تیمساح هەیە دوور بوەستن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٥ هەزار و ٨٥٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧٩ هەزار و ٦٥٢ کەسیش بریندار بوون.
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند، دوای دەستپێکردنی هێرش سەر کەناری غەززە پێنجەمین فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکا خرایە خوارەوە.
سەرگەی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا وتی، "ئیسرائیل و ئەمریکا لەو قۆناغەدا (دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین) هەموو جۆرە بەربەستێک دادەنێن."
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە کەرتی رۆژئاوا لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە تاوەکو ئێستا ٨ هەزار و ٨١٥ فەلەستینی دەستبەسەر کردووە.